عێراق لەهەوڵدایە وزەی كارەبا لەكوەیت بكڕێت و بۆ ئەو مەبەستەش پێویستی بەدانانی تاوەری كارەبا هەیە بەدووری 50 كیلۆمەتر.
لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا مەصعەب مودەرس وتەبێًژی وەزارەتی كارەبای عیراق رایگەیاند ئەو بڕە كارەبایەی كە لەكوەیتەوە بۆ عێراق دەهێنرێت لەقۆناغی یەكەمدا زیاتر لە200 میگاواتە و بۆ ئەو مەبەستەش وەفدێكی كوەیتی سەردانی پارێزگای بەصرەیان كردوە.
وتەبێژەكەی وەزارەتی كارەبای عیراق راشیگەیاند عیراق بەنیازە لەداهاتوویەكی دوردا كارەبا لەسعودیەوە بهێنێت و لەئێستاشدا زیاتر لە1300 میگاوات كارەبا لەئێرانەوە دەگاتە عیراق.
لەساڵی رابردوشدا عیراق رێكەوتنێكی لەگەڵ كۆمپانیای ئەی بی بی سویدی بەبڕی 500 ملیۆن دۆلار ئیمزا كرد لەپێناو جێبەجێكردنی كۆمەڵێك پرۆژەی تایبەت بەوزە.