وه‌زیری كشتووكاڵی ئۆكرانیا رایگه‌یاند وڵاته‌كه‌ی له ئێستا گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ری دانه‌وێله و زه‌یته له جیهان و هه‌وڵده‌دات هه‌نارده كشتوكاڵییه‌كانی بۆ ئێران زیاد بكات .
(مایكۆلا برسیا ژنیۆك) وه‌زیری كشتووكاڵی ئۆكرانیا دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بالیۆزی ئێران له ولاته‌كه‌ی رایگه‌یاند، ئۆكرانیا گرنگی ده‌دات به زیادكردنی قه‌باره‌ی هه‌نارده‌كردنی دانه‌وێله و شه‌كر و به‌رووبوومه‌كانی سپایی بۆ بازاڕه‌كانی ئێران گووتیشیی ئۆكرانیا پلان دائه‌نێت بۆ هه‌نارده‌كرنی ئامێر و ده‌زگای كشتوكاڵی بۆ ئێران .
ئه‌مه‌و به‌پێی به‌یاننامه‌كانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی رووسیا له ساڵی رابردوو هه‌نارده‌كانی ئه‌و ولاته بۆ ئێران زیادكردووه و گه‌یشتۆته (1) ملیار و (170) ملیۆن دۆلار كه كه هه‌نارده‌ی به‌روبوومی كشتوكاڵی (70) ملیۆن دۆلاری له‌و بڕه پێكهێناوه .
سزاكانی خۆرئاوا هه‌نارده‌كردنی به‌رووبوومی كشتوكاڵی بۆ ئێران ناگرێته‌وه و ته‌نها كه‌رتی نه‌وت و مامه‌ڵه‌ی دارایی ده‌گرێته‌وه .