لیژنەی پیشەسازی و وزە لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داوا دەكات نرخی كارەبای بازرگانی و پیشەسازی لەهەرێمی كوردستان هاوتای نرخی كارەبا لەعێراق بكرێت.
لیژنەی پیشەسازی و وزە لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ(چوار شەممە) لەداوایەكدا بۆ سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ئاماژەی بەوەداراوە كە دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن كاسپكارانی پارێزگای سلێمانی چه‌ندین سكاڵایان پێگه‌یشتوه لەسەر ئەوەی نرخی كاره‌بای بازرگانی و پیشه‌سازی زۆر زیادی كردوه‌و كاریگه‌ری خراپی هه‌یه له سه‌ر كاره‌كانیان و بەهۆی دۆخی خراپی ئابوری هەرێمەوە ناتوانن له‌م كاته‌دا ئه‌و بڕه پارەیە‌ی كاره‌با دابینكه‌ن.
لیژنەكە داوای كردوە نوسراوێك ئاڕاستەی وەزارەتی كارەبای هەرێم بكرێت و ئاگاداریان بكەنەوە كە نرخی كاره‌بای بازرگانی و پیشه‌سازی له‌هه‌رێمی كوردستان هاوتای حكومه‌تی عێراق بكرێت، چونكه هه‌ر زیاد كردنێكی نرخ به پێی ماده‌ی 28 دستوری عێراق ده‌بێت به یاسا بێت.
ئەوەش لەكاتێكدایە كە پێشتر ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی نیگەرانی خۆی بەرامبەر بەرزكردنەوەی نرخی یەكەی كارەبا بۆ كارگە پیشەسازییەكان لەهەرێم راگەیاندبو و جەختیشی كردبوەوە كە ئەو هەنگاوە دەبێتە هۆی پەكخستی گەشەی كەرتی تایبەت و كەرتی پیشەسازی لەهەرێمی كوردستان.
بەپێی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بڕیارەكە هەرێم لەكاتێكدابوە كە حكومەتی عێراق نرخی یەكەی كارەبای لەسەدا 40 بۆ كارگە پیشەسازییەكان كەمكرۆدتەوە.
ئەوەشی خستبوەڕو كە حكومه‌تى عێراق نرخى یه‌ك كیلۆوات كاره‌باى له‌سه‌ر كارگه پیشه‌سازییه‌كان له 100 دیناره‌وه كه‌مكردۆ‌ته‌وه بۆ 60 دینار، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ماوه‌ى دو ساڵى رابردودا نرخى كاره‌باى به‌ڕێژه‌ى 500% له‌سه‌ر كارگه پیشه‌سازییه‌كان به‌رزكردوه‌ته‌وه، كه نرخى كاره‌باى بۆ یه‌ك كیلۆوات له 20 دیناره‌وه به‌رزكردوه‌ته‌وه بۆ 120 دینار.