له سبەینێ پێنجشهممهوه، بەشێوەیەکی فهرمی هاتووچۆی بازرگانی نێوان پارێزگای دهۆك و موسڵ دەست پێدەکاتهوه، لهمبارهیهوه سەرۆکی ژووری بازرگانی دهۆك زانیاری زیاتر ئاشكرا دهكات.
ئەیاد شێخ حەسەن، سەرۆکی ژووری بازرگانی دهۆک رایگەیاند: پارێزگاری موسڵ، بریاریداوە رێگای بازرگانی نێوان دهۆک- موسڵ، بکرێتەوە و له رۆژی 22ی شوباتی 2018 بەشێوەیەکی پراکتیکی هاتووچۆی بازرگانی، نێوان ئهو دوو شاره دەست پێدەکاتهوه.
سەرۆکی ژووری بازرگانی دهۆک بۆ خهندان وتیشی: کردنەوەی ئەم رێگایە، سودی دەبێت بۆ جموجوڵی بازرگانی لەپارێزگای دهۆک، چونکە رێژەی زۆری ئەو کەلوپەلانەی لەرێگەی خاڵی سنوری ئیبراهیم خەلیل، دێنە پارێزگای دهۆک، لە موسڵەوه دەنێردرێنە باشورو خوارووی عێراق.
شایهنی باسه، دوای چوار ساڵ، لەداخستنی رێگای نێوان ههردوو پارێزگای دهۆک- موسڵ، پێش دوو مانگ، رێگاکە کراوەتەوە، بەڵام بەبێ ئەوەی هاتووچۆی بازرگانی رێگەی پێ بدرێت، دوێنیش پارێزگاری موسڵ، بڕیاری رێگەپێدانی هاتووچۆی بازرگانیدا.