وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم، ڕاگەیاند، بڕیارەکەی حکومەتی عێراق لەبارەی کەمکردنەوەی نرخی ئینتەرنێت، کۆمپانیاکانی ئینتەرنێتی هەرێم ناگرێتەوە.
ئومێد ساڵح وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن وتیشی، بڕیارەکە هەرێم ناگرێتەوە لەبەرئەوەی کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت مۆڵەتیان لە حکومەتی هەرێم وەرگرتووە نەک بەغداد، بەڵام هەردوو کۆمپانیای ئاسیا سێڵ و کۆڕەک تیلیکۆم دەگرێتەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، هەرێمی کوردستان لە ٢٠١٦ داشکاندنی بۆ نرخی ئێنتەرنێت کردووە و ئێستا کێبڕکێیەکی باش لەنێوان کۆمپانیاکان هەیە، بۆ دابەزاندنی نرخ.
ئەمڕۆ چوار شەممە وەزارەتی گەیاندنی عێراق ڕایگەیاند، نرخی ئینتەرنێت بە ڕێژەی لە سەدا ٥٠ کەمدەکاتەوە.