راوێژكاری ئابووری سەرۆك وەزیرانی عیراق تەئكید دەكاتەوە، كە وڵاتەكەی پابەندە بەو مەرجانەی وڵاتان بۆ وەرگرتنی قەرز بۆیان داناوە، ئاشكراشی دەكات، وڵاتانی كەنداو بەنیازن قەرزەكانی سەر عیراق بسڕنەوە.
مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژكاری ئابووری حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند، زۆربەی ئەو قەرزانەی كە دەگەرێنەوە بۆ پێش ساڵی 1990و ماوەی جەنگی عیراق- ئێران، پشتڕاست نەكراونەتەوە، چونكە هیچ بەڵگەیەك نیە راستیو دروستیان بسەلمێنێت.
وتیشی، عیراق پابەندە بەو سنوورو مەرجانەی كە وڵاتان بۆ پێدانی قەرز بۆیان دیاریكردووە. مەزهەر محەمەد ئەوەشی خستەڕوو ، كە وڵاتانی كەنداو بەنیازن بەشێوەیەكی كۆتایی سەرجەم ئەو قەرزانەی لەئەستۆی عیراقدایە بیسڕنەوە، بەر لەچەند سالێكیش حكومەتی ئیمارات بریاریدا قەرزەكانی عیراق بسڕیتەوە، بەڵام تائێسا ئەو بریارە هەر قسەیەك بووەو جێبەجێ نەكراوە.