بانكی ناوەندی عیراق خستنە بازاڕی دۆلاری ئەمریكی زیاد دەكات

بانكی ناوەندی عیراق خستنە بازاڕی دۆلاری ئەمریكی زیاد دەكات‌و ئەمڕۆش بەهای ئەو دراوە لە بازاڕەكانی عیراق‌و هەرێمی كوردستان بەڕێژەیەكی زۆر دابەزی. 

بەهای دۆلاری ئەمریكی‌و تمەنی ئێرانی بەڕێژەیەكی زۆر دابەزیوون‌و لەئێستادا 100 دۆلاری ئەمریكی بە 122 هەزار‌و 650 دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت، هەروەها بەهای تمەنی ئێرانیش بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزینی تۆماركردوە، بەجۆرێك هەزار تمەن بەرامبەر 250 دینارە. 

هاوكات بانكی ناوەندی عیراق ماوەیەكە خستەبازاڕی دۆلاری ئەمریكی زیادكردوە‌.

نرخی دراوه‌كان له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاردا

١٠٠ دۆلار بە ١٢٢ هەزار و ٦٥٠ دینارە.

١٠٠ پاوەن بە ١٦٨ هەزار دینارە.

١٠٠ یۆرۆ بە  ١٥٠ هەزار دینارە.

١٠٠ هەزار تمەن بە ٢٦ هەزار و ٥٠٠ دینارە.

١٠٠ لیرەی تورکی بە ٣٤ هەزار دینارە.