بودجەی كۆتایی یەكێتی ئەوروپا 960 ملیار یۆرۆیە

لە دوای گفتوگۆو کێشمەکێشێکی سەخت، سەرانی یەکێتی ئەوروپا رێکەوتن لەسەر دیاریکردنی بودجەیەک بۆ یەکێتیەکە لە ماوەی ساڵانی ٢٠١٤ و ٢٠٢٠.
لەوبارەیەوە ھێرمان فان رۆمبۆی سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا رایگەیاند: دوای دوو رۆژ لەگفتوگۆی چڕ گەیشتونەتە رێکەوتن لەوباریەوە.
 بودجەی کۆتایی ٩٦٠ ملیار یۆرۆیەو کەمترە لەو بڕەی کۆمسیۆنی ئەوروپا داوایکردووە.
ئەمەش یەکەمین جارە یەکێتی ئەوروپا بەو جۆرە بودجەی خۆی کەمدەکاتەوە، دوای رێکەوتنی سەرانی ئەو وڵاتانە، دەبێ پارلەمانی یەکێتی ئەوروپا رێکەوتنەکە لە شێوەی پرۆژە بڕیارێک دا پەسەندبکات و ئەمەش دەبێتە جێی مشتومڕێکی زۆر.