وتەبێژی بانكی ناوەندی عێراق ئەیسەر جەبار به باسى راگهیاند: لە داهاتوویەكی نزیكدا دەست دەكەن بە پێشكەش كردنی چەند جۆرە خزمەتگوزاریەكی بانكی بە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان لە قەرزە جۆراوجۆرەكان.
وتەبێژی بانكی ناوەندی عێراق ئاشكراشی كرد: قەرزی خانووبەرەو قەرزی كشتوكاڵ و پیشەسازی و چەند قەرزێكی تری جۆراوجۆر كە لە پارێزگاكانی تر هەیە لێرەش دەدرێتە هاوڵاتیان و فەرمانبەران، وتیشی: بڕە پارەیەك بە قەرز بەوكەسانە دەدەین كە پڕۆژەی بچوك و مام ناوەندی و گەورەیان هەیە ئەو پارەیەش لە رێگای بانك ئەهلیهكان دەدرێت.
ئهو وتیشی: ساڵی 2017 بانكی ناوەندی 6 تریلیۆن دیناری بۆ پێدانی قەرز تەرخان كرد، 5 تریلیۆنی لە رێگەی بانكه ئەهلیەكان بۆ كەرتی پیشەسازی و كشتوكاڵی و خانووبەرە تەرخان كردووە و بڕی 1 تریلیۆنیشی دایە بانكە حكوومیەكان بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی بچوك و گەورە، ئەمساڵ ئەو پلانە هەرێمی كوردستانیشی تێدایە.
ئەیسەر جەبار جەختی كردەوە: لە ماوەیەكی نزیكدا لقی بانكی ناوەندی لە سلێمانیش دەكرێتەوە، گوتیشی: بە شێوەیەكی كاتی لقی هەولێر بانكی ناوەندی لە باڵەخانەی پێشووی بانكی هەرێمدایە و بڕیارە باڵەخانەیەكی تایبەت بە خۆمان دروست بكەین و كارەكانی تێدا بەڕێوە دەبەین.