كۆمپانیای كیا نوێترین ئۆتۆمبیلی ئۆپتیمای بۆ ساڵی 2018 خسته بازاڕه‌كانی دنیاوه، كه زۆر به‌شێوه‌یه‌كی ناوازه دیزاینی بۆ كردووه و مۆدێله‌كه‌ی له‌وانه‌ی پێشووتر كه‌مێك به‌رزتر كردووه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی “thecarconnection” دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له به‌رهه‌مه نوێكه‌ی كۆمپانیای كیا ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای كیا مۆتۆرس بۆ ساڵی 2018 به‌رهه‌می زۆری هه‌بووه و یه‌كێك له به‌رهه‌مه نوێكان و ناوازه‌كانی ئۆتۆمبێلی ئۆپتیمایه كه زۆر به‌شێوه‌یه‌كی جوان و دیزاینێكی ناوازه گۆڕانكاری تێدا ئه‌نجام داوه، هه‌روه‌ها له رووی كوالیتییه‌وه به‌راورد به ئۆتۆمبێله‌كانی پێشوویدا له ئاستێكی به‌رزدایه.
كۆمپانیاكه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو، بزوێنه‌ری ئه‌م ئۆتۆمبێله به قه‌باره‌ی 2.5 لیتر كه توانای 274 ئه‌سپی هه‌یه، هه‌روه‌ها خێرایییهكهی ده‌گاته 120 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا، كه ئه‌مه خێرایییه‌كی باشه بۆ ئه‌م ئۆتۆمبێله و خێرایییهكهی له به‌رهه‌مه‌كانی پێشوو زۆر زیادی كردووه و هێزێكی باشیشی هه‌یه، جگه له‌وه‌ش كۆمپانیاكه ئاشكرای كرد كه نرخی ئه‌م ئۆتۆمبێله به 22 هه‌زار و 600 دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه.
كۆمپانیای كیا له كۆریا له ساڵی 1944 دامه‌زراوه، ئێسته ساڵانه چه‌ندان جۆر ئۆتۆمبێلی نوێ به‌رهه‌م ده‌هێنێت، له ساڵی 2011 كۆمپانیای كیا جۆری پیكانتۆی له قه‌باره‌ی ئۆتۆمبێله خێزانییه‌كان خسته بازاڕه‌وه، ئێسته بۆ ساڵی 2018 له‌و جۆره نوێترین شێوازی خۆی خسته بازاڕه‌كانی دنیاوه.