سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ئاشكرایكرد، هه‌رێمی كوردستان ئه‌و مافه‌ی هه‌یه ڕه‌فتار له‌گه‌ڵ نهوتو سامانه سروشتییه‌كانیدا بكات، به‌ڵام حكومه‌تی ناوه‌ند ده‌یه‌وێت ڕێگری لێبكات.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌ی (بوگیون)ی توركی، (ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان) سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ڕایگه‌یاندووه، به‌گوێره‌ی ده‌ستوورو یاسای عێراق، هه‌رێمی كوردستان ڕێگه‌پێدراوه‌و سه‌ربه‌خۆیه له‌چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن بهنهوتو سامانه سروشتیه‌كانیه‌وه، ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌رێم له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و مافه‌ی خۆیدا كار بكات، ئه‌وا توركیا ئاماده‌یه هه‌موو كارێك له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا بكات.
سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا وتیشی:”هه‌رێمی كوردستان به‌پێی ده‌ستوور (18%) ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڵسوكه‌وتی سه‌ربه‌خۆی هه‌یه‌و هه‌رچی وڵاتێكی بوێت، ده‌توانێت كاری له‌گه‌ڵدا بكات، ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه كاربكات، ئێمه‌ش ئاماده‌ین به‌نزین به‌هه‌رێم بدهینو نه‌وت وه‌ربگرین، چونكه ئێمه دراوسێینو ده‌بێت كه‌موكورتییه‌كانی یه‌كتر پڕبكهینهوهو هاوكاری یه‌كتر بین”.
ئه‌ردۆغان جه‌ختی كرده‌وه له‌وه‌ی، حكومه‌تی به‌غدا ده‌یه‌وێت ڕێگری له‌كارو ڕێكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌بواری نهوتو گاز‌و سوته‌مه‌نیدا بكات، بۆیه به‌به‌رده‌وام كێشه بۆ هه‌رێم دروست دهكاتو نایه‌وێت هه‌رێم پێشبكه‌وێت.