بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم رایگەیاند، لەئێستادا ڕێگای سماقوڵی بەهیچ شێوەیەك شیاو نییە بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێل.
لەراگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم ئاماژەی بەوەكردووە، “لە ئێستادا وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەنداو و كۆگاكانی ئاو، سەرقاڵی دروستكردنی پڕۆژەی بەنداوی جەلی-ن لە ناوچەی سماقوڵی، بۆیە بەهیچ شێوەیەكی رێگاكە شیاونییە بۆ هاتوچۆكردن”.
ئەوەش خراوەتەڕوو، “پێویستە هاوڵاتییان ڕێگەی دیكە بەكاربهێنن بەمەبەستی هاتوچۆكردن لە نێوان هەولێر و سلێمانی”.
ئەوە یەكەمجار نییە بەهۆی باران بارینەوە كێشە بۆ هاتوچۆكردنی هاوڵاتیان لەنێوان هەولێر– سلێمانی دروستدەبێت، ئەوەش بەهۆی تەواونەبوونی پردی سماقوڵییەوە.
لە دوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەرەوە، رێگای سماقوڵی یەكێكە لە رێگە سەرەكیەكانی ھەولێر–سلێمانی، بەڵام لەكاتی بارانباریندا گرفت بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان دروستدەبێت.