سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان هیوای خواست، ته‌نگه‌ژه سیاسییه‌كانی نێوان ههرێمو حكومه‌تی عێراق، كاریگه‌ریی نه‌بێت بۆ سه‌ر گه‌شه‌ی وه‌به‌رهێنان لهههرێمو له‌ڕێگه‌ی دیالۆگه‌وه یه‌كلابكرێنه‌وه.
(هێرش موحه‌ڕه‌م) سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان به NNA ڕاگه‌یاندوە، كاری وهبهرهێنانو سه‌رمایه‌گوزاری، پێویستی بهكهشو ژینگه‌یه‌كی ئارام‌و سه‌قامگیر هه‌یه، وتیشی:”سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان، فاكته‌رێكی گرنگ بووه، له‌پێناو ڕاكێشانی سه‌رنجی وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی‌و ناوخۆیی”.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان هیوای خواست، ته‌نگه‌ژه سیاسییه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا له‌ڕێگه‌ی دیالۆگ‌و ده‌ستوره‌وه چاره‌سه‌ر بكرێن‌و كاریگه‌رییان نه‌بێت، بۆ سه‌ر كاری سهرمایهگوزاریو وه‌به‌رهێنان له‌هه‌رێمی كوردستان.
پێشتر هێرش موحه‌ڕه‌م سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاندبوو، پێشبینی ده‌كرێت له‌مساڵدا كه‌رته‌كانی كشتوكاڵ‌و پیشهسازیو گه‌شتوگوزار له‌هه‌رێم، پێشكه‌وتن به‌خۆوه ببینن، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ژماره‌یه‌ك پرۆژه بۆ ئه‌و كه‌رتانه ئاماده‌كراوه.