ئاوی سەرچنار یەکێکە لەو سەرچاوانەی کە ئاوی بەشێک لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی دابین دەکات.
لەوەریزی زستاناندا سەرچاوەی ئاوی سەرچنار لەکاتی بارانی زۆر شەپۆلی سەرمادا ئەو سەرچاوەیە دەتەقێت و ئاوی سەرچاوەکە زیاد دەبێت و ھاوڵاتیان پێی دڵخۆش دەبن.
ئەمساڵ لەسەرەتاوە ھاوڵاتیان ترسیان لەکەمی بارانبارین ھەبوو بەڵام لەئێستادا ئەوترسە لای ھاوڵاتیان ڕەویوەتەوە و بەشێک لەھاوڵاتیان بۆبینینی ئاستی بەرزی ئاوەکە و وێنەگرتن دەچنە نزیک ئاوی سەرچنار.