به‌هۆی باران بارینه‌وه ئاوی پڕۆژه‌ی سه‌رچنار لێڵبوه و بۆماوه‌ی چه‌ند رۆژێك پێدانی ئاو دواده‌كه‌وێت.
ئامانج جه‌لال لێپرسراوی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆلی باران بارینه‌ی شاری سلێمانی گرتۆته‌وه، بۆته‌هۆی ته‌قینی سه‌رجه‌م كانیه‌كانی پڕۆژه‌ی ئاوی سه‌رچنار و لێڵبونی ئاوی پڕۆژه‌كه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه دانیشتوانی گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری سلێمانی و به‌كره‌جۆ و راپه‌ڕینیش ئاگادارده‌كاته‌وه بۆ ماوه‌ی دوو تا سێ رۆژ دابه‌شكردنی ئاو تا ئاساییبونه‌وه‌ی ره‌نگی ئاوه‌كه، دواده‌كه‌وێت.