قوباد تاڵەبانی, جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، پرۆسەی تاپۆکردنی خانووە بێتاپۆکان بەردەوامی ھەیەو ھەموو شاروشارۆچکەکانی کوردستان دەگرێتەوە.
قوباد تاڵەبانی لەپەیامێکدا لەپێگەی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاندوە، تاپۆکردنی ئەو خانوە بێ تاپۆیانە کە ھیچ بەراییەکیان نیەو ھەموو خزمەت گوزاریەکیان بۆ دابینکراوە ھەنگاوێکی گرنگە بۆ خزمەتکردنی ئەو خێزانانەی کە تێیدا نیشتەجێن و ساڵەھای ساڵە نەدەتوانن مامەڵەیان پێوە بکەن، نەدەتوانن نۆژەنیشی بکەنەوە، بۆیە کارمان لەسەر ئەوە کرد کە تەملیکیان بکەین بۆیان.
قوباد تاڵەبانی راشیگەیاندووە، چارەسەرکردنی کێشەی زێدەڕۆی لە پێشینەی کارەکانی بووە، بۆئەو مەبەستەش دوای دیراسە و بەدواداچوونی یاسایی توانیویانە چارەسەری گونجاو بدۆزنەوەو بریار لە بەرژەوەندی ھاوڵاتیانی کەمدەرامەت بدەن و خانووە بێ تاپۆکانیان بۆ تەملیک بکەن.
لەکۆتایی پەیامەکەشدا قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لەو خێزانانە دەکات کە خانووەکانیان بۆ تاپۆکراوەو ئاشکرایکردووە، پرۆسەی تەملیک کردنی خانووە بێتاپۆکان بەردەوامی ھەیەو ھەموو شارو شارۆچکەکانی کوردستان دەگرێتەوە.