دوای ئەوەی پیشەوەران و كاسبكارانی ناوچەی پیشەسازی دوو دەنگی ناڕەزاییان دەربڕی لەبەرامبەر زیادكردنی كرێی دوكانەكانیان لەلایەن شارەوانی سلێمانیەوە،بەڵام بەهەوڵی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی نرخی كرێی ئەو دوكانانە وەك خۆی لێكرایەوە.
ئەندامی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بە سایتی ژورەكەمانی ڕاگەیاند: لەدوای ئەو نەرەزایەتیەی كاسبكاران، ئێمە وەك ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی هەستاین بە ئەركی خۆمان و لەگەڵ سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی قسەمانكرد لە سەر ئەو كێشەیە و لە ئێستادا كرێی ئەو دووكانانە وەك خۆی لێ هاتۆتەوە.
بەختیار مەحمود وتیشی ئێمە هەمیشە لە بەرژەوەندی كاسبكاراندا كاردەكەین و بەردەوام لەهەوڵی چارەسەركردنی گرفت و داواكاریەكانیانداین.
ناوچەی پیشەسازی دووی هوانە لەسەر ڕێگەی سلێمانی _ عەربەت، لەساڵی 2005 دروستكراوە و لە ئێستاشدا بۆتە شوینكاری پیشەوەرانی ناوشاری سلێمانی.