ئەمرۆ 5-2-2013 هەریەكە لە سەفیر و یاردەدەری كونسوڵی رۆمانیا و كۆمپانیای (mat craiova) و دو كۆمپانیای دیكە، كە لە بواری بیناسازیی و دروستكردنی تراكتۆردا كاردەكەن، سەردانی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیان كردو لەگەل سەرۆك و ئەندامانی ژور كۆبونەوە.
لە كۆبونەوەكەدا داوایان لە ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی كرد كە هاوكاریان بكەن بۆ دانانی كارگەی دروستكردنی تراكتۆر و كەلوپەلەكانی،باسیان لەوەشكرد كە ئەو كارگەیە دەبێتە یەكێك لە گەورەترین كارگەكانی جیهان.
هەر لە كۆبونەوەكەدا داوا لە شاندی میوان كرا كە پێشنیاری جۆر و نرخ و ستانداردی تەواوی دروستكردنی ئەو كارگەیە، پێشكەشی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بكەن تاوەكو كاریان بۆ بكرێت
سەرۆك و ئەندامانی ژوری بازرگانی وپیشەسازی سلێمانیش جەختیان لەوە كردەوە كە هێنانی ئەم تەكنەلۆژیا نوێیە بۆ هەرێمی كوردستان ئەنجامێكی باشی دەبێت بۆ بوژاندنەوەی ژێرخانی ئابوری وڵاتەكەمان و دەبێتە هۆی خستنە گەڕی هەلی كار.