یەكێتی خاوەن ئوتێلەكانی توركیا ئاشكرای دەكات: ساڵی 2017دا وڵاتەكەیان پێشوازی لە 2 ملیۆنو 500 هەزار گەشتیاری ئێرانی كردووە.
یەكێتی خاوەن ئوتێلەكانی توركیا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندوە: هەرچەندە لەماوەی رابردوودا هەندێك ئاستەنگ لەپەیوەندیەكانی نێوان هەردوو وڵاتدا هەبوو، بەڵام لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا توركیا بۆتە وڵاتێكی سەرەكی بۆ گەشتیارانی ئێرانیو پێشینبیش دەكرێت بۆ ئەمساڵ ژمارەیان زۆر زیاتر بێت.
بەیاننامەكە روونیكردۆتەوە: ساڵی 2016 ملیۆنێكو 665 هەزار ئێرانی سەردانی توركیایان كردوە، بەڵام ئەو ژمارەیە لەساڵی 2017دا بۆ 2 ملیۆنو 501 هەزار گەشتیار بەرزبۆتەوە، ئەوەش بەو مانایە دێت كە چوونی گەشتیارانی ئێرانی بۆ توركیا بەرێژەی لەسەدا 50 زیادیكردووە.
یەكێتی خاوەن ئوتێلەكانی توركیا ئاماژەی بەوەشكردوە: بەشێوەیەكی گشتی هەر گەشتیارێكی ئێرانی 6 شەو لە توركیا ماوەتەوەو بەتێكڕا هەر یەكێكیان هەزار دۆلاری خەرجكردووە.