“سەپاندنی سزای نوێ‌ لەپێناو دانەوەی قەرزەكان ئەگەرێكی دورە”

سه‌رۆكی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی‌ ئه‌مریكا ڕایده‌گه‌یه‌نێت وڵاته‌كه‌ی‌ په‌نا ناباته‌ به‌ر سه‌پاندنی‌ سزای‌ نوێ‌ له‌پێناو دانه‌وه‌ی‌ قه‌رزه‌كانی‌ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی.
باراك ئۆباما سه‌رۆكی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌میانه‌ی‌ چاوپێكه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ تۆڕی‌ سی‌ بی‌ ئێس رایگه‌یاند: به‌دووری‌ ده‌زانم ئیداره‌كه‌م له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی‌ داهاتی‌ زیاتر بۆ دانه‌وه‌ی‌ قه‌رزه‌كانی وڵات، كه‌ (16) ترلیۆن دۆلاری‌ تێپه‌ڕاند‌ووه‌ په‌نا به‌رێته‌ به‌ر سه‌پاندنی‌ سزای‌ نوێ‌”.
وتیشی‌:”پێشنیاز ده‌كه‌م له‌باتی‌ سه‌پاندنی‌ باجی‌ نوێی‌ خه‌رجیه‌كان، به‌شێوه‌یه‌كی‌ زیره‌كانه‌ كه‌مبكرێته‌وه‌،له‌پاڵ ئه‌مه‌شدا ئه‌و كه‌لێنانه‌ی‌ كه‌ له‌سیستمی‌ باجدا له‌ ئارادایه‌ پڕبكرێته‌وه‌ تا داهاتی‌ زیاتر به‌ده‌ست بهێنرێت”.
له‌مانگی‌ رابردوودا باراك ئۆباما رێككه‌وتننامه‌یه‌كی‌ له‌گه‌ڵ كۆنگرێسی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ واژۆ كرد بۆ زیادكردنی‌ باج به‌سه‌ر ئه‌و خێزانانه‌ی‌ داهاتی‌ ساڵانه‌یان (450) هه‌زار دۆلار تێده‌په‌ڕێنێت،ئه‌م رێككه‌وتنه‌ش بووه‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌ داكه‌وتنی‌ دارایی‌ به‌دور بخاته‌وه‌، كه‌ له‌ ئه‌نجامی‌ زیادكردنی‌ باجه‌كان‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ خه‌رجیه‌كان به‌ به‌های‌ (600) ملیار دۆلار ده‌هاته‌ ئاراوه‌.
باراك ئۆباما ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا سه‌رمایه‌داران كه‌ خاوه‌نی‌ ژماره‌یه‌كی‌ به‌رچاون له‌ ژمێریاران‌و پارێزه‌ران ده‌توانن سود له‌ كه‌لێنه‌كانی‌ باج وه‌ربگرن‌و خۆیان له‌پێدانی‌ باج به‌دوور بگرن،به‌ڵام هاوڵاتی‌ ئاسایی‌ ناتوانێت ئه‌مه‌ بكات.