“نه‌وت ده‌بێته‌ داهاتوویه‌كی‌ گه‌وره‌ بۆ عێراق”

به‌ پێی‌ هه‌واڵێكی‌ رۆژنامه‌ی‌ واشنتۆن تایمز له‌ داهاتوودا عیراق ده‌بێته‌ ناوه‌ندی‌ دیاریكردنی‌ نرخی‌ نه‌وت له‌ سه‌ر ئاستی‌ جیهان.
ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن تایمزی ئەمەریكی بڵاویكردۆته‌وه،‌ عێراق له‌ داهاتوودا دێته‌ پله‌كانی‌ یه‌كه‌می‌ ریزبه‌ندی‌ له‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ نه‌وتدا به‌و پێیه‌ی‌ ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌ نه‌وتی خاوی هه‌یه‌ و بۆ ده‌رهێنانیشی پێویستی به‌ ئامێری گرانبه‌ها نییه‌.
ڕۆژنامه‌كه‌ ئه‌وشی‌ خستۆته‌ڕوو، له‌ دوامانگی ساڵی 2012دا رێژه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق له‌ رۆژێكدا، 2.340 ملیار به‌رمیل بووه‌ و له‌ مانگی یه‌كه‌ی ساڵی 2013یش ئه‌و ڕێژه‌یه‌ زیادی كردووه‌. 
رۆژنامه‌كه‌ ئه‌وه‌شی‌ باس كردووه‌، كه‌ زۆری‌ یه‌ده‌گی‌ نه‌وت و هه‌وڵدانی‌ له‌ راده‌به‌رد بۆ به‌رهه‌مهێنان ئه‌و وڵاته‌ ده‌كاته‌ ناوه‌ندی‌ بریار بۆ دیاریكردنی‌ نرخی‌ نه‌وت له‌ داهتوودا.