تاكۆتایی ئه‌مساڵ زیاده‌ی پاره‌ی نه‌وت ده‌درێته‌ هاووڵاتیان

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارای له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت
به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی دانراوه‌ 25% داهاتی نه‌وت به‌سه‌ر هاوڵاتیانی عیراقدا دابه‌شده‌كرێت
و چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت له‌مساڵدا ئه‌و پاره‌یه‌ به‌هاووڵاتیانی بدرێت
.

نه‌جیبه‌ نه‌جیب ئه‌ندامی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی كوردستان له‌
لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عیراق رايگه‌یاند له‌بودجه‌ی 2012 خاڵێك په‌سه‌ندكراوه‌
له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ كه‌ رێژه‌ی 25% داهاتی نه‌وت دابه‌شبكرێت به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌زاره‌تی پلاندانان و دارایی راسپێردراون كه‌ میكانزمێك دابنرێت
بۆ دابه‌شكردنی ئه‌و پاره‌یه‌ به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا، به‌ڵام له‌ئێستادا نه‌زانراوه‌
داهاتی نه‌وتی ئه‌مساڵ چه‌نده‌ بۆیه‌ چاوه‌رِوان ده‌كرێت تا كۆتایی ئه‌م مانگه‌ داهاتی
نه‌وت ده‌ربكه‌وێت و له‌و داهاته‌ش 25% به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا دابه‌شده‌كرێت
.

ناوبراو رونیشكرده‌وه‌ به‌پێی ئه‌و یاسایه‌ پێویسته‌ له‌مساڵدا
ئه‌و پاره‌یه‌ دابه‌شبكرێت، ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی و پلاندانان كاره‌كانی خۆیان
ته‌واو بكه‌ن
.

سه‌باره‌ت به‌ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتوانی ده‌ستی رژێم
به‌عیش نه‌جیبه‌ نه‌جیب ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد له‌ بودجه‌ی 2012 برِی 300 ملیار دینار ته‌رخانكرا
بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی زیان لێكه‌وتوانی ده‌ستی رژێم و له‌و برِه‌ پاره‌یه‌ش 17% بۆ
هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت، ئێمه‌ش وه‌ك نوێنه‌رانی كورد له‌په‌رله‌مانی عیراق پرۆژه‌
یاسایه‌كمان پێشكه‌شكردوه‌ كه‌ سندوقێك دابنرێت ساڵانه‌ برِێك له‌بودجه‌ی عیراق ته‌رخانبكرێت
بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بوی زیان لێكه‌وتوانی ده‌ستی رژێمی به‌عسی پێبكرێته‌وه‌
.

سةرضاوة : PUKmedia