ئه‌مانه‌ی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، به‌دووری زانی سفره‌كانی سه‌ر دراو لاببرێن.
له‌وباره‌یه‌وه عه‌لی موحسین ئیسماعیل ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، له لێدوانێكدا رایگه‌یاند:پرۆژه‌ی هه‌ڵگرتن یاخود لابردنی سفره‌كانی سه‌ر دراوی عێراقی، له‌ماوه‌ی رابردوودا و له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران گفتوگۆی له‌باره‌وه كراوه، وتیشی: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران روونیكردۆته‌وه كه ئه‌م پرۆژه‌یه له ئێستادا، له ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانی حكومه‌تدا نییه، چونكه هیچ كێشه‌یه‌ك له‌م دراوه‌دا نییه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق پێشبینیشی كرد له داهاتوودا دیناری عێراقی له‌به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی به‌رز بێته‌وه.