دەستەی نیشتمانیی وەبەرهێنان لەعێراق بەنیازی وەبەرهێنانە لەكەرتەكانی گواستنەو كشتوكاڵ و وزەدا.
بەپێی بڵاوكراوەیەكی دەستەكە، عێراق خوازیارە بەبڕی 100ملیار دۆلار و لەرێگەی وەبەرهێنانی بیانیەوە وەبەرهێنان لەو سێ كەرتەدا بكات ئەویش لەچوارچێوەی پلانی سەرلەنوێ بوژانەوەی ئابووری وڵات لەدوای 3 ساڵ لەجەنگی دژ بەتیرۆر.
وەك لەبڵاوكراوەكەدا هاتووە: 157پرۆژە لەئارادان بۆ ئەوەی حكومەتی بەغدا لەمیانی كۆنگرەی ئاوەدانكردنەوە عیراق لەكوەیت كە لە 12 بۆ 14ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت وەبەرهێنەرانی بیانی بۆ فەراهەم بكات.