نوێنه‌رێكی كورد له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پێیوایه، سیاسه‌ته‌كانی ئێستای به‌غدا، هه‌رێمی كوردستان ناچار ده‌كات له‌گرتنه‌به‌ری ڕێگه‌یه‌ك بۆ به‌ده‌ستهێنانی داهاتێكی سه‌ربه‌خۆ بۆ دابینكردنی پێویستییه داراییه‌كانی خۆی.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی (به‌غدادیه نیوز)، (فه‌رهاد ئه‌تروشی) ئه‌ندامی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانیی كوردستان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، وێڕای ڕه‌خنه‌گرتن له‌سیاسه‌ته‌كانی به‌غدا له‌به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه حكومه‌تی عێراق له‌گه‌ڵ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، هه‌وڵی گه‌مارۆدانی ئابوری هه‌رێمی كوردستانیش ده‌دات.
نوێنه‌ره‌كه‌ی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی كوردستانی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕاشیگه‌یاند، سیاسه‌ته‌كانی ئێستای به‌غدا، هه‌رێمی كوردستان ناچارده‌كات له‌گرتنه‌به‌ری ڕێگه‌یه‌ك بۆ به‌ده‌ستهێنانی داهاتێكی سه‌ربه‌خۆ بۆ دابینكردنی پێداویستییه داراییه‌كانی.
(فه‌رهاد ئه‌تروشی) ئه‌ندامی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانیی كوردستان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، پێشكه‌وتن‌و گه‌شه‌پێدانی هه‌رچی زیاتری هه‌رێمی كوردستان پێویستی به‌بودجه‌یه‌كی زیاتره، به‌ڵام عێراق بهپاساوهێنانهوهو بیانوی جۆراوجۆر، به‌رده‌وام ئه‌و به‌شه بودجه‌یه كه‌مده‌كاته‌وه.