هێنری فۆرد لە كێلگەوە بۆ داهێنانی ئۆتۆمبێل!


لە شوێنێكی دوورە دەست لە كێڵگەكەی خۆیدا هەوڵیداو بەردەوام بوو، دواجار توانی فۆرد بەرهەم بهێنێت كە ئەمڕۆ ئەوەی ئەو ئۆتۆمبێلە لێبخوڕێت هەست بە شانازی و ئارامی دەكات.

 

هێنری فۆرد،  دامەزرێنەری كۆمپانیای فۆرد، لە ساڵی 1863 لە شاری دێر بۆرن لە ویلایەتی میشیگان هاتۆتە دونیاوە،  سەرەتا خەریكی ژیانی كێڵگە و قوتابخانە بوو،  لە تەمەنی 16 ساڵی چووە شاری دیترۆیت وماوەی سێ ساڵ لە بواری ڕاهێنانی میكانیكی كاری كرد، گەڕایەوە شارەكەی و لەگەڵ كۆمپانیای (ویستینگاوس ئاینگینز)ی ئەندازەیی دەستی بە كار كرد.