نرخی نەوت دابەزینی بەرچاوی تۆمارکرد

نرخی نەوت، ئەمڕۆ ھەینی بۆ رۆژی شەشەم دابەزینی بەخۆیەوە بینی، دوای ئەوەی ئێران پلانی بۆ زیادکردنی بەرھەمھێنانی نەوت راگەیاند، لە کاتێکدا بەرزبوونەوەی بەرھەمھێنانی خاوی ئەمەریکی ژمارەی پێوانەیی تۆماردەکات.

نەوتی خاوی برێنت ٤٤سەنت دابەزی، کە دەکاتە سەدا ٠.٧ و نرخی یەک بەرمیل، نەوت لە کاتژمێر ١٠:٠٠ بەکاتی ھەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ ھەینی بۆ ٦٤دۆلارو ٣٧ سەنت دابەزی.

ھەروەھا نەوتی خاوی رۆژئاوای تەکساس، ٦٢سەنت دابەزی، کە دەکاتە سەدا یەک و نرخی یەک بەرمیل نەوت گەیشتووەتە٥٣ دۆلارو ٥٣ سەنت.