دوای هه‌فته‌یه‌ك له‌داخستنیان به‌پاساوی نافه‌رمی بوونیان، جارێكی تر مه‌رزه لاوه‌كیه‌كانی نێوان هه‌رێم و ئێران ده‌كرێنه‌وه.
كونسوڵخانه‌ی ئێران له‌هه‌ولێر له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی جموجوڵی بازرگانی له‌مه‌رزه لاوه‌كی و نیمچه فه‌رمیه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاته‌كه‌ی ئاشكراكرد‌و ڕاگه‌یاند، دوای گفتوگۆیه‌كی چڕ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ” ڕه‌زامه‌ندی دراوه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی جمووجوڵی بازرگانی له هه‌ریه‌كه له‌مه‌رزه‌كانی “كێلێ – سه‌رده‌شت” سه‌یرانبه‌ن – بانه” شوشمێ – پاوه” وتیشی پاسه‌وانی سنوری هه‌ردوولا له‌و بڕیاره ئاگادار كراونه‌ته‌وه.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه جموجوڵ و ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌بازاڕه‌كانی سه‌ر سنور ده‌ستی پێكردۆته‌وه، ده‌شڵێت بازرگانان ده‌توانن له‌و مه‌رزانه ئاڵوگۆڕو هاورده‌و هه‌نارده ئه‌نجام بده‌ن.
ئه‌و بڕیاره دوای ئه‌وه‌دێت كه‌هه‌فته‌ی ڕابردوو به‌بڕیاری حكومه‌تی عێراق سه‌رجه‌م ده‌روازه لاوه‌كی و نافه‌رمییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان داخران، تا ئه‌وكاته‌ی ڕێوشوێنی به‌فه‌رمی ناساندنیان ته‌واو ده‌كرێت.