وەزارەتی نەوتی عێراقی گرێبەستی دروستكردنی پاڵاوگەیەكی نهوتی لەكەركوك، لهگهڵ كۆمپانیایهكی نێودهوڵهتی واژۆكرد، كە رۆژانە بڕی 70 هەزار بەرمیل نەوتی لێ دەپاڵێورێت.
له بەیاننەمەیەكدا وەزارەتی نەوتی عیراق، ئەمڕۆ 8ی شوباتی 2018، بەئامادەبوونی جەبار لعێبی وەزیری نەوت، گرێبەستی دروستكردنی پاڵاوگەیەك لەنزیك شاری كەركوك لەگەڵ كۆمپانیای رانیەی نێودەوڵەتی واژۆ كراوهو پاڵاوگەكەش رۆژانە بڕی 70 هەزار بەرمیل نەوتی لێدەپاڵێورێت.
سهبارهت به گرێبەستەكەو دروستكردنی پاڵاوگەكەش، جەبار لعێبی تەئكیدی لەسەر ئەوەكردۆتەوە كە دروستكردنی ئەو پاڵاوگەیە بۆ بەرهەمهێنانی بەرهەمە نەوتییەكان و دابینكردنی پێداویستی پارێزگای كەركوك و پارێزگاكانی دراوسێیەتی.
وەزیری نەوت رایگهیاندووه: ئەو پرۆژیەی لەچوارچێوەی پلان و بەرنامەی وەزارەتەكەیاندایە بۆ دابینكردنی پێداویستی بەرهەمە نەوتیەكان بۆ پارێزگای كەركوك، جگە لەجێبەجێكردنی ژمارەیەك پرۆژەی گەشەپێدان لەو پارێزگایە، هەوڵەكانیان بۆ دووبارە بەگەڕخستنەوەی دامەزراوە نەوتییەكان و ژێرخانی نەوت و تۆڕەكانی بۆری نەوتی پارێزگاكە خسۆتەكار.
قاسم عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری كۆمپانیای نەوتی باكور رایگهیاند: دروستكردنی ئەو پاڵاوگەیە لەكەركوك بەكوالێتی بەرز دەبێت و هەموو قۆناغەكانی دروستكردنی بەپێی ستانداردە سەردەمییە جیهانییەكان تەواوكراوەو پاڵاوگەشەكەش بەرهەمەكانی نەوت بەكوالێتی جیهانی بەتایبەت بەنزین بەئۆكتانێكی بەرز بەرهەمدەهێنێت.