وەزیری بازرگانی عیراق بانگێشتی په‌رله‌مان ده‌كرێت

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق رایدەگەیەنێت، بۆ گفتوگۆكردن لەسەر دۆسیەی پسوڵەی خۆراكی تایبەت بەئاوارەكان، سەلمان جومەیلی وەزیری بازرگانی عیراق بانگهێشت دەكەن.

ماجیدە تەمیمی ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عیراق رایگەیاندووە: لیژنەكەیان بۆ لێكۆڵینەوە لەدۆسیەی پسوڵەی خۆراكی تایبەت بە ئاوارەكانی عیراق بانگێشتی سەلمان جومەیلی وەزیری بارزگانی عیراق دەكات.

بانگێشتكردنی وەزیری بارزگانی عیراق بۆ پەرلەمان لەكاتێكدایە، زانا سەعید پەرلەمانتاری فراكسیۆنە كوردستانیەكان لەماوەی رابردوودا ئاشكرایكردبوو: بەفیڕۆدانی زۆری دارایی لەچاپكردنی پسوڵەی خۆراكدا هەبووە.