پەرلەمانتارێكی دەوڵەتی یاسا رەتیدەكاتەوە سندوق و بانكی نێودەوڵەتی بەمەرجی پێدانی پشكی هەرێم قەرز بدەنە عێراق.
عەباس بەیاتی لەلێدوانێكیدا بۆ سۆمەرییە نیوز رایگەیاندووە: عێراق دەوڵەتێكی فیدراڵیە و هەریەكە لەسندوق و بانكی نێودەوڵەتیش تەنیا لەگەڵ بەغدا مامەڵە دەكەن.
رەتیشیكردەوە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی مەرجی ئەوەی دانابێت كە هەرێمی كوردستان پشكی هەبێت لەو قەرزانەی كە دەیداتە عیراق.