نێچیرڤان بارزانی: بەغدا هیچ پارەیەكی بۆ موچە نەناردووە

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت حكومەتی بەغدا هیچ پارەیەكی بۆ هەرێمی كوردستان نەناردووە بۆ ئەوەی موچەی فەرمانبەرانی پێ دابین بكرێت.

لە میانەی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا كە دوابەدوای كۆبونەوەیان لەگەڵ كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی سازیكرد، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم ووتی: بەغددا حسابی بانكی خۆی هەیە لە هەرێمی كوردستان و بڕێك پارەی خستوەتە ئەو حسابەی خۆی، بۆیە ئەوەی دەوترێت بەغدا پارەی ناردووە بۆ موچەی فەرمانبەران ڕاست نیە.

نێچیرڤان بارزانی وتیشی: تاوەكو ئێستا دۆخەكە وەك خۆیەتی و تەنها وردبینیكردن دەكرێت لە لیستی موچەخۆراندا.