ئێران هەناردەكردنی غازی بێ بەرامبەر بۆ توركیا رادەگرێت


 بەرێوەبەری كۆمپانیای غازی نیشتیمانی ئێران رایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی هەناردەكردنی غازی بێ بەرامبەر بۆ توركیا رادەگرێت، چونكە قەرزەكانی سەریان تەواوبووەو لەمەودواش توركیا پارەی ئەو غازە دەدات كە بۆی هەناردە دەكەن.

حەمید رەزا عیراقی بەرێوەبەری كۆمپانیای غازی نیشتیمانی ئێران رایگەیاند، دوای پاكتاوكردنی سەرجەم قەرزەكانی سەر وڵاتەكەی، هەناردەكردنی غازی بێ بەرامبەر بۆ توركیا رادەگرن، بۆ لەمەودواش هەناردەكردنی غاز بەردەوام دەبێت، بەڵام توركیا پارەكەی دەدات. 

وتیشی، لەماوەی رابردوودا ئێران نزیكەی 800 ملیار مەتر سێجا غازی سروشتی بەبێ‌ بەرامبەر بۆ توركیا هەناردە كردووە. ئێران لەساڵی 2012وە دەستی بەهەناردەكردنی غازی بێ‌ بەرامبەر بۆ توركیا كردووە، دوای ئەوەی ئەنكەرە لەدادگای نێوبژیوانی نێودەوڵەتی لەسویسرا سكاڵایەكی دژی گرانی نرخی غازی ئێران تۆماركرد.