وەزارەتی پلاندانان و هاریكاری گەشەپێدانی عیراق رایگەیاند پارێزگای نەجەف دەستنیشان كراوە بۆ ئەوەی گەورەترین شاری پیشەسازیی عیراقی تێدا دروستبكرێت.
وەزارەتەكە لەبەیانێكدا ئاشكرایكرد: دیاریكردنی پارێزگای نەجەف بۆ ئەو پرۆژەیە دوای ئەوەیە كە چەندان كۆمپانیای جیهانی ئامادەییان دەربڕیوە بۆ پرۆژەی پیشەسازی لەو شارەدا.
بەگوێرەی بەیانی وەزارەتەكە، ئەو شارە پیشەسازییە بەهاوكاری سندوقی وەبەرهێنان و دەستەی گشتی دروست دەكرێت.