بازاڕی شەوان لە ئوسترالیا بووەتە جێی سەرنجی گەشتیاران

شاری میلبۆرنی ئوسترالیا لە مانگەکانی هاویندا هەفتەی رۆژێک “بازاڕی شەوان” دەکرێتەوە و ژمارەیەکی زۆر گەشتیاری بیانی و ناوخۆیی بەلای خۆیدا رادەکێشێت. 

ماوەی ٢٠ ساڵ زیاترە بازاڕی شەوانی چوارشەممەی هەموو هەفتەیەک لە شارەکە دادەنرێت و تێیدا لە کاتژمێر١٧:٠٠-٢٢:٠٠ کراوە دەبێت و چەندین چێشتخانەی تایبەت بە خواردنی وڵاتانی جیهان دەکرێنەوە و موزیکی راستەوخۆ و یاری و سەمای تایبەتی تیایدا نمایش دەکرێت.

سەوزە و میوەی تازە و جلوبەرگ و کۆلێکسیۆن دەفرۆشرێت و شیرینی تایبەت دروست دەکرێت لەو بازارەدا دەفرۆشرێت.

لەماوەی پێنج کاتژمێری کرانەوەی بازاڕەکەدا بە هەزاران کەس سەردانی دەکەن و بووەتە جێی سەرنجی زۆرێک لە گەشتیاران و هاووڵاتیانی ناوچەکە.