خواست لەسەر گواستنەوەی كاڵا لەرێگەی ئاسمانەوە 9% زیاد دەكات

رێكخراوی ئایاتا رایدەگەیەنێت، ساڵی رابردووو خواست لەسەر گواستنەوەی كاڵاو شمەك لەرێگەی فڕۆكەوە بەرێژەی لەسەدا 9 زیادیكردووە، ئەوەش بەرزترین ئاستە كە لەدوای قەیرانی دارایی ساڵی 2010 تۆماریكردووە.

رێكخراوی یەكێتی نێودەوڵەتی بۆ گواستنەوەی ئاسمانی ئایاتا لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، پێشبینی دەكەن لەساڵی 2018دا بەرێژەی لەسەدا 4 پۆینت 5 گواستنەوەی كاڵاو شمەك لەرێگەی فڕۆكەوە زیادبكات، هۆكارەكەشی بۆ زیادبوونی متمانەی بەكارهێنەران‌و گەشەكردنی بازرگانی ئەلیكترۆنی گەڕاندۆتەوە.

بەیاننامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، لە ساڵی 2017 خواست لەسەر گواستنەوەی كاڵاو شمەك لەرێگەی فڕۆكەوە بەرێژەی لەسەدا 9 زیادیكردووە‌و بەتەنها لەمانگی كانونی دووەمی ئەمساڵیشدا بەرێژەی لەسەدا 5 زیادیكردووە.