ئەمڕۆ 4-2-2018 لە چالاكییەكدا بە بۆنەی رۆژی بەرەنگاربونەوەی نەخۆشی شێرپەنجەوە لە بەردەم باخی گشتی سلێمانی رێكخرابوو گوڵی سروشتی بەسە رهاوڵاتیاندا دابەشكرا.
لە ڕاگەیەنراوێكدا قایمقامەیتی سلێمانی بڵاویكردوەتەوە ئەمرۆ 4-2-2018 ئاوات محەمەد- قائیمقامی سلێمانی بەشداری لە چالاكییەكی رێكخراوی سروشتی كوردستان كرد كە بە بۆنەی رۆژی بەرەنگاربونەوەی نەخۆشی شێرپەنجەوە لە بەردەم باخی گشتی سلێمانی رێكی خستبوو.
چالاكییەكە بریتی بوو لە دابەشكردنی گوڵی سروشتی لە ئینجانەدا بەسەر هاوڵاتیاندا، ئامانج لێی هاندانی هاوڵاتییانە بۆ پاراستنی زیاتری ژینگەی سلێمانی و كوردستان.