له‌باره‌ی بریاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق بۆ داخستنی ژماره‌یه‌ك ده‌روازه‌ی سنوریی له‌هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگی هه‌رێم ڕونكردنه‌وه ده‌دات و ئه‌و مه‌رزانه ئاشكرا ده‌كات كه به بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی عێراق داده‌خرێن.
ساماڵ عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگی هه‌رێم ڕاگه‌یاند: لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت پێكهێنراوه بۆ مه‌رزه‌كانی (سه‌رزێڕ كه له‌سه‌ر سنوری توركیا، كێلێ، سه‌یرانبه‌ن، سه‌رته‌ك و ته‌وێڵه له سنوری ئێران)، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌موكوڕیی و كێشه‌كانیان دیاری بكه‌ن و دوای چاره‌سه‌ریشیان به‌فه‌رمی بناسرێن.
به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگی هه‌رێم وتیشی: مه‌رزه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی (په‌روێزخان، حاجی ئۆمه‌ران، باشماخ و ئیبرایم خه‌لیل) ئه‌مانه مه‌رزی فه‌رمین و بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی عێراق ئه‌و مه‌رزانه ناگرێته‌وه و داناخرێن.
سه‌باره‌ت به بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی عێراق كه چ جۆره مه‌رزێك داده‌خرێن، ساماڵ عه‌بدوڵڵا بۆ SNN ئاشكرایكرد، بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی عیراق بۆ ئه‌و مه‌رزه لاوه‌كیانه‌یه كه هیچ خاڵێكی گومرگیان نییه‌و ڕێگه‌ی زۆر لاوه‌كی و خۆڵن و ژماره‌شیان له30 مه‌رزو ڕێگه‌یه.