دوای بڵاوبونەوەی ئەو دەنگۆیانەی باسیان لە داخستنی مەرزی سەیران بەن دەکرد ژووری بازرگانی دڵنیای دەدات کەکارکردن بەردەوام دەبێت لەو مەرزە.
سیروان محەمەد, سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند” ژمارەیەک لەبازرگانان و کاسبکاران پەیوەندیان پێوەکردین کە مەرزی سەیرانبەن دادەخرێت و کاری تیادا بەردەوام نابێت ، بۆیە لەسەر قسەی ئەوان بە دواداچونی تەواومانکرد”.
ڕاشیگەیاند” لەگەڵ بەرپرسانی سلێمانی و پارێزگاری سلێمانی پەیوەندیمان گرت و ئەوانێیش تەواو ھەوڵەکانیان خستەگەڕ و دوای قسەکردن لەگەڵ وەزارەتی دارای بڕیاردرا ئەو مەرزە بەردەوام بێت لەکارکردن و ھیچ گرفتێکی نیە”.
دوای ئەوەی حکومەتی عێراقی بڕیاری داخستنی مەرزە لاوەکیەکانیدا بەڵام تا ئێستا ئەو بڕیارە نەچۆتە بواری جێ بەجێکردن و کارکردن لەو مەرزانە بەردەوامە.
مەرزی سەیرانبەن یەکێکە لەو مەرزانەی کاری بازرگانی تێدا دەکرێت و دەکەوێتە سنوری شاری سلێمانی و لەناوچەی پێنجوێنە کە لەگەڵ شاری بانەی ڕۆژھەڵاتی کوردستان ھاوسنورن.