یۆنان و ئیتاڵیا و ئه‌لبانیا رێككه‌وتنێك بۆ راكێشانى هێلێكى گواستنه‌وه‌ى گاز به‌ناو خاكى هه‌ر سێ وڵات‌دا ئیمزا ده‌كه‌ن .
له‌مبارییه‌وه گووته‌بێژێك به‌ناوى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى یۆنان رایگه‌یاند، كه له سێزده‌ى ئه‌م مانگه‌دا یۆنان و ئیتاڵیا و ئه‌لبانیا رێككه‌وتنی كۆتایی بۆ راكێشانى هێلێكى گواستنه‌وه‌ى گاز به‌ناو خاكى هه‌ر سێ وڵات‌دا ئیمزا ده‌كه‌ن .
هێله‌كه گازى سرووشتى له كێله‌گه‌یه‌كى ئازه‌ربێجان بۆ هه‌رسێ وڵات ده‌گوازێته‌وه .
ئامانج له‌راكێشانى ئه‌و هێله كه‌مكردنه‌وه‌ى پشت به‌ستنى ئه‌ورووپایه به گازى سرووشتى رووسیا . پڕۆژه‌كه له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له كۆمپانیاكانى وزه‌ى (ئه‌كسپۆى سویسڕى ) و شتات ئۆیلى نۆرویژى و كۆمپانیاى (ئه‌ى ئاون روگای) ئه‌لمانى جێبه‌جێده‌كرێت .
ئه‌مه‌و له مانگى ئه‌یلولی پارسال یۆنان و ئیتاڵیا و ئه‌لبانیا رێكه‌وتنى سه‌ره‌تایی ئه‌م پرۆژه‌یان ئیمزا كرد .