بانکی ناوەندی ئەمریکا رێژەی وەرگرتنی سووی نەگۆڕی

بانکی ناوەندی ئەمریکا لە یەکەمین کۆبوونەوەی ئەمساڵیدا، بڕیاریدا کە رێژەی وەرگرتنی سوو، لە نێوان سەدا ١.٢٥-١.٥٠ بمێنێتەوە.

وێرای ئەوەی کە بانکی ناوەندی ئەمریکا رێژەی وەرگرتنی سووی نەگۆڕی، بەڵام گڵۆپی سەوزی بۆ زیادکردنی رێژەی وەرگرتنی سوو لە کۆبوونەوەی داھاتوو ھەڵکرد.

کۆمیتەی بازاری کراوەی فێدراڵی سەر بە بانکی ناوەندی ئەمریکا، بە سەرۆکایەتی سەرۆکی بانکی ناوەندی ئەمریکا (فێد)، جانێت یەلین کۆبووەوە.

لە دوای کۆبوونەوەکە نۆ ئەندامی کۆمیتەکە بە کۆی دەنگ بڕیاریاندا کە رێژەی وەرگرتنی سوو لە نێوان سەدا ١.٢٥-١.٥٠ بمێنێتەوە.

شارەزایان ئاماژە بەوە دەکەن کە رەنگە لە کۆبوونەوەی بانکی ناوەندی ئەمریکا لە ٢٠-٢١ی ئاداری ئەمساڵ بڕیار بدرێت لەسەر زیادکردنی رێژەی وەرگرتنی سوو.