ئه‌مڕۆ رێكه‌وتى 1 ى 2 ى 2018 وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى پرسى ناردنى 250 ملیار دیناره‌كه‌ى حكومه‌تى عێراقه‌وه رایگه‌یاند “هیچ بڕه پاره‌یه‌كمان له به‌غداوه پێنه‌گه‌یشتوه بۆ دابه‌شكردنی مووچه”.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاندووه “رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو 25 / 1/ 2018 بڕی (250) دوو سه‌د و په‌نجا ملیار دینار له بانكی مه‌ركه‌زی به‌غدا نێردراوه بۆ فه‌رعی بانكی مه‌ركه‌زی عێراق له هه‌ولێر، ئه‌م بانكه په‌یوه‌ندی به وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه نییه و كاره‌كانیان له ژێر بڕیاری بانكی مه‌ركه‌زی دایه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه “وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم هیچ بڕه پاره‌یه‌كی له به‌غداوه پێنه‌گه‌یشتوه بۆ دابه‌شكردنی مووچه، به‌ڵكو لیژنه‌كانی پێكهاتوو له نێوان به‌غدا و هه‌ولێر به‌رده‌وامن له وردبینی له‌سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان جگه له هه‌ردوو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ناوخۆ”.
وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو “وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كاته‌وه كه به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر دابه‌شكردنی مووچه و هه‌ر بڕه پاره‌یه‌ك له به‌غداوه بێت وه‌زاره‌تمان رایده‌گه‌یه‌نێت”.