له میانه‌ی راگه‌یاندنی داهاتی مانگانه‌و ساڵانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و سلێمانی له ماڵپه‌ڕی ئه‌لیكترۆنی وه‌زاره‌ت ، داهاتی ساڵی 2017 هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا ده‌كرێت .
له‌و داتایه‌ی خراوه‌ته‌ڕوو داهاته‌كان له 1-1-2017 وه تا 31-12-2017 خراونه‌ته‌ڕوو ، له دوومانگی كۆتایدا به‌هۆی راگرتنی گه‌شته‌كانی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر بڕیاری حكومه‌تی عێراقی داهاتی هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه به ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌می كردووه .
كۆی گشتی داهاتی ساڵی 2017 ی هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و سلێمانی به دۆلار و دینار خراوه‌ته‌ڕوو و وردبینی بۆكراوه و بڕه‌كه‌ی 40،683،132 واته چل ملیۆن و شه‌ش سه‌د و هه‌شتا و سێ هه‌زار و سه‌د و سی و دوو دۆلاره و له به‌رامبه‌ریشدا به دیناری عێراقی ده‌كاته 2،696،971،361 دوو ملیار و شه‌ش سه‌د و نه‌وه‌ت و شه‌ش ملیۆن و نۆ سه‌د و حه‌فتاو یه‌ك هه‌زار و سێ سه‌د و شه‌ست و یه‌ك دینار.
لە رۆژی هەینی ٢٩/٩/٢٠١٧ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی عێراق بڕیاریدا بە داخستنی هەردوو فرۆکەخانەی سلێمانی و هەولێر بە رووی گەشتە نێودەولەتییەکاندا، ئەویش بەهۆی ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی و جیابوونەوە لە عێراق.