كونسوڵی ئەمریكا: پێویستە كێشەی موچە و فڕۆكەخانەكانی هەرێم چارەسەر بكرێت

لە میانەی كۆبونەوەیەدا لەگەڵ ڕێباز حەملان وەزیری دارایی، دوێنێ چوار شەممە ستیڤ گڵن، كونسوڵی ئەمریكا بە وەكالەت لە هەولێر ڕایگەیاند پێویستە كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر بكرێت بە تایبەت كێشەی موچە و كردنەوەی فڕۆكەخانەكان.

ستیڤ گڵن، كونسووڵی گشتی ئەمەریكا لە هەولێر بە وەكالەت، باسی لە سەردانی جۆن سولیڤان، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بۆ بەغدا و هەولێر كرد، كە بە پێویستیان زانیوە كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەولێر و بەغدا چارە بكرێن بەتایبەت بابەتی مووچە و فڕۆكەخانە و دەروازەكان.


لای خۆیەوە رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێم ڕایگەیاندووە ، زانیاریی پێویست دراوەتە لیژنەكانی وردینی كە لە غداوە هاتوون و ئەمەش لە پێناو ئەوەی هەرچی زووە مووچە دابەش بكرێت.

وەزیری دارایی و ئابووری داواشی كرد كە هاوكارییە داراییەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا بۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان بەردەوام بن، ئەو هاوكارییە داراییەی ئێستا بڕیاری لێ ردراوە نەچووەتە بواری جێبەجێكردن بۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان. هەروەها شاندی میوان بەپێویستان زانی كە هەمەهانگیی بەردەوام لە نێوان هەولێر و بەغدا هەبێت.