له به‌یاننامه‌یه‌كدا، بانكی رافیده‌ین رایگه‌یاند: بڕیارمانداوه بڕی 10 ملیۆن دینار وه‌ك قه‌رز، به‌م فەرمانبهرانه بده‌ین، به كه‌فاله‌تی ژووره بازرگانییه‌كان.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی بانكی رافیده‌ین له عێراق رایگه‌یاند: بڕیاردراوه به كه‌فاله‌تی ژووره بازرگانییه‌كان بڕی 10 ملیۆن دینار قه‌رز بۆ ماوه‌ی 3 ساڵ بده‌ین به فه‌رمانبه‌رانی ژووره بازرگانییه‌كان.
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا ئاشكراكراوه، به كه‌فاله‌تی یه‌كێتی ژووره بازرگانییه‌كان بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ بڕی 10 ملیۆن دینار قه‌رز به فه‌رمانبه‌رانی مه‌ده‌نیش بده‌ن.
بانكی رافیده‌ین روینكردۆتهوه، خزمه‌تگوزاری ئاڵوگۆڕی دراو به شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی له نێوان لقی بانكه‌كه و بانكه ئه‌هلییه‌كان له پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق به‌گه‌ڕخراوه.