“رۆژانه‌ عێراق (7 تا 8) ملیۆن لیتر به‌نزین له‌ ده‌ره‌وه‌ هاورده‌ ده‌كات”

بایه‌زید حه‌سه‌ن ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌وت و وزه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، كه‌ عێراق رۆژانه‌ ته‌نها (560) هه‌زار لیتر به‌نزین به‌رهه‌مده‌هێنێت له‌كاتێكدا (7 تا 8) ملیۆن لیتر به‌نزین له‌ ده‌ره‌وه‌ هاورده‌ ده‌كات .  
 بایه‌زید حه‌سه‌ن به‌ ماڵپه‌ڕی  ئێخباریه‌ی راگه‌یاندووه‌ كه‌ بۆ دابینكردنی سووته‌مه‌نی بۆ سه‌رجه‌م پارێزگاكان پێویسته‌ له‌سه‌ر حكوومه‌تی عێراق پاڵاوگه‌ له‌سه‌ر جه‌م پارێزگاكان دروست بكات
گووتیشیی ته‌نها سێ پاڵاوگه‌ی نه‌وت له‌ عێراق هه‌یه‌ ئه‌وانیش ( بێجی و دۆره‌ و به‌سڕه‌یه‌) ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ عێراق رۆژانه‌ ته‌نها (560) هه‌زار لیتر به‌نزین به‌رهه‌مبهێنێت له‌كاتێكدا (7 تا 8) ملیۆن لیتر به‌تزین له‌ ده‌ره‌وه‌ هاورده‌ بكات  .