ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه به‌هۆی هه‌ڵكشانی ده‌مارگیری و كێشه‌ی نێوان وڵاتان، ڕێژه‌ی كڕینی چه‌ك به‌رز بووه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌و وڵاتانه‌ش كه بڕیاریان دابوو ئیتر ڕوو له پڕچه‌ككردنی سوپاكه‌یان نه‌كه‌ن وه‌ك ژاپۆن، ئه‌وانیش ده‌ستیان به كڕینی مووشه‌كی به‌رگری كردووه. هه‌ریه‌ك له ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیا و چین، له پێشه‌نگی ئه‌و وڵاتانه‌ی دنیان كه ساڵانه زۆرترین پاره له كڕینی چه‌كدا خه‌رج ده‌كه‌ن.
بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی له سه‌ربازیدا له ساڵێكدا خه‌رج ده‌كرێ، به ڕێژه‌ی 150% به به‌راورد له‌گه‌ڵ 16 ساڵ پێش ئێسته زیادی كردووه، ئه‌مه‌ش هه‌مووی به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئه‌و ئاڵۆزییانه‌یه كه كه‌وتووه‌ته نێوان وڵاتانی دنیا، بۆیه چاودێران هه‌میشه ده‌ڵێن، بازرگانییه‌كی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر گیانی بێ هێز و مرۆڤه‌كه كه‌م ده‌سه‌ڵات و وڵاته لاوازه‌كان.
ساڵی 2001، وڵاتانی دنیا بۆ یه‌كه‌ی سه‌ربازی، یه‌ك تلیۆن و 100 ملیار دۆلاریان خه‌رج كردبوو، به‌ڵام ساڵی 2016 بڕه‌كه‌ی به‌رز بووه‌ته‌وه بۆ یه‌ك ترلیۆن 690 ملیار دۆلار و له كۆی ماوه‌ی ئه‌و 16 ساڵه‌دا، نزیكی 25 ترلیۆن دۆلار بۆ كڕینی چه‌ك له دنیادا خه‌رج كراوه. ئه‌م ئامارانه‌ش به‌بێ ساڵی پاره و ئه‌گه‌ری هه‌یه له 2017 هێشتا زیاتر هه‌ڵكشابێت.
كێشه‌كانی دنیا، له دوای به‌هاری عه‌ره‌بی و درێژه‌پێدانی پێشخستنی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمیی كۆریای باكور و به‌هێزبوونی ڕووسیا، زیاتر ڕووی له هه‌ڵكشان كرد، لاوازبوونی سه‌روه‌ریی ئه‌مه‌ریكاش له سه‌رده‌می باراك ئۆباما سه‌رۆكی پێشووی ئه‌و وڵاته و ڕێگه‌دان به به‌هێزبوونی ئێران، هۆكارێكی تری سه‌ره‌كی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئه‌و ته‌نگژانه بوون و له ساڵی 2011 به‌دواوه، ده‌ستیان به چڕبوونه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌كان كرد.
به‌پێی ماڵپه‌ڕی “statista”ی ئه‌مه‌ریكی كه تایبه‌ته به ئاماره‌كان، له نێوان ساڵی 2001 تا ده‌گاته ساڵی 2011 واته له ماوه‌ی 10 ساڵدا، ته‌نیا به ڕێژه‌ی 1% ساڵانه بڕی فرۆشی چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی زیادی كردووه، به‌ڵام له دوای ئه‌و ساڵه‌وه، ئیتر له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی ته‌نگژه‌كان، بڕی فرۆشی چه‌كیش هه‌ڵكشاوه.
له ساڵی 2011 به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ڕێژه‌ی فرۆشی چه‌ك زیاد ده‌كات و ده‌گاته لووتكه و له ساڵه‌كه‌دا به بڕی یه‌ك ترلیۆن و 700 ملیار دۆلار چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی كڕاون، پاشان له ساڵی 2012 دوای ئه‌وه‌ی زۆرێك له‌و وڵاتانه‌ی پێویستیان به پڕچه‌ككردنی سوپاكه‌یان بوو چه‌كی ته‌واویان كڕی، ڕێژه‌كه كه‌مێك دابه‌زی و بڕه‌كه‌ی بۆ یه‌ك ترلیۆن و 690 ملیار دۆلار دابه‌زی.
له نێوان ساڵانی 2013 بۆ 2016، به‌رزبوونه‌وه نزمبوونه‌وه له ڕێژه‌ی فرۆشی چه‌ك گۆڕانكارییه‌كی كه‌می به‌سه‌ردا ده‌هات، به‌ڵام ڕێژه‌كان نزیك بوون له یه‌ك ترلیۆن و 680 میار دۆلار، به‌ڵام بۆ ساڵی دواتر بۆ زۆر زیاتر به‌رز بووه‌ته‌وه.
ئه‌گه‌رچی ئه‌و ماڵپه‌ڕه ئه‌مه‌ریكییه هێشتا ڕێژه‌ی خه‌رجیی ساڵی 2017ی دانه‌ناوه، به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێ زۆر به‌رز بووبێته‌وه، چونكه ته‌نیا ئه‌و خه‌رجییانه‌ی له‌و ساڵه‌دا سعوودیه و ژاپۆن كردیان ده‌گاته نزیكی 500 ملیار دۆلار، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له كۆریای باشوور، ئیمارات، سعوودیه، پاكستان، ئیسرائیل و چه‌ند وڵاتێكی تریش به گشتی خه‌رجیی زۆریان كرد.
هه‌ر به‌پێی ماڵپه‌ڕی ستاتیستا، 10 وڵات له پێشه‌نگی هه‌موو وڵاتانی دنیان بۆ خه‌رجكردنی پاره له چه‌ك و یه‌كه‌ی سه‌ربازیدا و له پێشه‌نگیشیان وڵاتی ئه‌مه‌ریكا دێت كه 33٪ی تێكڕای كڕینی چه‌كی له دنیادا به‌ركه‌وتووه. هه‌ڵبه‌ت ده‌بێ ئه‌وه‌مان له یاد بێت، له ئه‌مه‌ریكا پیشه‌سازیی سه‌ربازی له لایه‌ن كه‌رتی تایبه‌ته‌وه به‌رهه‌م ده‌هێنرێ، بۆیه خه‌رجی ئه‌و وڵاته بۆ یه‌كه‌ی سه‌ربازی هه‌ر بۆ خۆیان ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه به ده‌گمه‌ن نه‌بێ، هیچ شتێكی سه‌ربازی له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ناكڕن.
به پله‌ی دووه‌م، ڕووسیا دێت كه دووه‌م زلهێزی سه‌ربازیشه له دنیادا و 23٪ی كڕینی چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی ئه‌وان ده‌یكڕن. ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه، ته‌نیا ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیا، ساڵانه 56%ی چه‌كی دنیا بۆ خۆیان ده‌كڕن و هه‌موو وڵاتانی دنیاش 44%ی چه‌ك ده‌كڕن.
له پله‌ی سێیه‌م، وڵاتی چین دێت كه 6.2٪ی تێكڕای خه‌رجیی سه‌ربازی دنیا پێك ده‌هێنێت، پاشام فڕه‌نسا به ڕێژه‌ی 6٪ پله‌ی چواره‌می هه‌یه. وڵاتی ئه‌ڵمانیاش ده‌كه‌وێته پله‌ی پێنجه‌می وڵاتانی كڕیاری چه‌ك له دنیا و 5.6٪ی تێكڕای خه‌رجی سه‌ربازی بۆ ئه‌وانه.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه، وڵاتانی ئه‌وروپا له پله‌كانی پێشه‌وه‌ن و هه‌میشه چه‌كی زیاتر بۆ سیسته‌می به‌رگرییه سهربازییهكهكیان ده‌كڕن، ئه‌وه‌تا له كۆی هه‌ر 10 وڵاتی پێشه‌نگی كڕینی چه‌ك، له چواره‌مه‌وه تا پله‌ی 10 بۆ ئه‌وانه. ئیتاڵیا، ئیسپانیا، ئۆكرانیا و ئیسرائیل له تۆپی ڕیزبهندییهكهن.
له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش، سعوودیه و ئێران وه‌ك دوو وڵاتی زلهێزی ڕكابه‌ری ناوچه‌كه هه‌میشه چه‌ك ده‌كڕن، پاشان توركیا، ئیمارات، میسڕ، عێراق و وڵاتانی تر دێت.
وشە