دەنگۆی برینی 150 هەزار دینار لە فەرمانبەران لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە رەتدەكرێتەوە

حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: تائێستا حكومەتی عیراق بە هیچ  شێوەیەك حكومەتی هەرێمی كوردستانی ئاگادار نەكردۆتەوە لەو بڕە پارەی كە رەوانەی لقی هەولێری بانكی ناوەندی عیراقی كردوە و دەنگۆیەكیش رەتدەكاتەوە.

سەرچاوەیەكی تایبەت لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بە گەلی كوردستانی راگەیاند: تائێستا حكومەتی عیراق بە هیچ  شێوەیەك حكومەتی هەرێمی كوردستانی ئاگادار نەكردوەتەوە لەو بڕە پارەی كە رەوانەی لقی هەولێری بانكی ناوەندی عیراقی كردوە، كە ئایا ئەو بڕە پایە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی پەروەردەو تەندروستییە یان بۆ شتێكی ترە.

راشیگەیاند: ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستییەوە كە باس لەوە دەكەن حكومەتی هەرێمی كوردستان 150 هەزار دینار لە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان ببڕێت، بە تایبەت ئەو مووچەیەی كە بڕیارە لە بەغداوە بۆ فەرمانبەرانی هەرێم.