دوای بومەلەرزەكەی ساڵی رابردوو، عیراق بڕیاریدا به پێدانی بهرمیلێك نهوت بۆ ههر ماڵێكی پارێزگای ههڵهبجه به خۆڕایی، لەئێستاشدا تەنها رێكاری چۆنیەتی گەیاندنی نەوتەكە ماوه.
دوای كۆبونەوەی لەگەڵ چین و توێژەكانی شارەكە، عەلی عوسمان پارێزگاری هەڵەبجە بەوەكالەت رایگەیاند: بریارداروه بۆ هەر ماڵێكی دانیشتوی هەڵەبجە، بەرمیلێك نەوت بەبێ بەرامبەر دابەش بكرێت.
شایهنی باسه، دوای بومەلەرزەكەی ساڵی رابردووی ناوچەكە، دەرباز محەمەد وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عیراق، بەرمیلێك نەوتی سپی بۆ دانیشتونی پارێزگای هەڵەبجە دابینكرد و لەئێستاشدا تەنها رێكاری چۆنیەتی گەیاندنی نەوتەكە ماوە، بهم نزیكانه بهخۆڕایی بەسەر هاووڵاتیان دابەش دەكرێ.