کۆمپانیای سۆمۆ: لە ھەفتەی داھاتووەوە نەوتی کەرکووک بە تانکەر هەناردەی ئێران دەکرێت


به‌ پێی رێكه‌وتنی نێوان عێراق و ئێران، بڕیاره‌ هه‌فته‌ی داهاتوو، بە تانکەر نەوتی خاوی کەرکوک ڕەوانەی کۆماری ئیسلامی ئێران بكرێت.

ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 29ی كانونی دووه‌می 2018، عەلا ئەلیاسری جێگری بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، بەرۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: عێراق بەنیازە لە ھەفتەی داھاتووەوە نەوتی خاوی کەرکووک بە تانکەر بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران ھەناردە بکات.

بەپێی رێککەوتنی نێوان عێراق و ئێران رۆژانە بڕی ٦٠ ھەزار بەرمیل نەوتی خاوی کەرکوک لەڕێگای تانکەرەوە بۆ پاڵاوگەی کرمانشای ئێران ھەناردەکرێت. 

جێگه‌ی باسه‌، دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی پار، ھەناردەی نەوتی کەرکوک لەڕێگای بۆریییەوە بۆ بەندەری جەیھانی تورکیا ڕاگیرا.